وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری به‌ هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی گرێبه‌ستی ڕاگه‌یاند

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری به‌هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی گرێبه‌ستی رٍِاگه‌یاند.

دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (34) له‌ 6/11/ 2019، وه‌ نووسراوی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (9700) له‌ به‌رواری 13/11/2019، تایبه‌ت به‌هه‌میشه‌ییكردنی دامه‌زراندنی مامۆستایانی گڕێبه‌ست له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26/2/2020، لیستی مامۆستایانی گڕێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌و زانیاریه‌كان گه‌یشتنه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. دوای دوو ڕۆژ له‌ كاركردنی به‌رده‌وام سه‌رئه‌نجام كاری وردبینی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی دهۆك و گه‌رمیان ته‌واو بووه‌، ئه‌مرۆ به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری واژۆ له‌سه‌ر به‌ هه‌میشه‌كردنیان ده‌كات. بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كانی تریش پرۆسه‌ی وردبینی كردن به‌رده‌وامه‌ تاوه‌كو بتوانین له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، كاری به‌ هه‌میشه‌یی كردنی مامۆستایانی گڕێبه‌ستی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی تریش ته‌واو بێت.

ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

Back to top button