کـۆرۆنـا .. ئـایـا فیلمێکی ترسناكی جینیـە لـە دەرهێنـانی ئەمریکا ؟

گەشتە ئاسمانیەکان وەستێندران ، کەشتیە دەریایەکان دەستیان بەسەر داگیرا ، قوتابخانەکان داخـران ، ئابووری جیهان لەسەر لێواری داڕمان دایە ، ڕێگا و شەقامەکان کەسی لێ بەدی ناکرێت ، شوێنە بازرگانیەکان چۆڵ کراون ، ئەو ووشەیەی کە زوورترین کەس بەکاری دەهێنیت کـۆرۆنایە ، گەڕانیش لە گوگـڵ و سایتە کۆمەڵایەتیەکان ئەویش کۆرۆنایە ،

نامەوێت بچمە نێو ووردەکاریەکانی ئەم ڤایرۆسە چونکە هەمووان دەزانـن لە شاری ئوهانی چین دەستی پێکرد و لە هەموو جیهان بڵاوبۆوە و بووە هۆی گیان لە دەست دانی نزیکەی 3 هەزار مرۆڤ ،

هەمیشە نەخۆشی بوونی هەبووە لە سەر ئەم هەسارەیە بەڵام ئـەمڕۆ بڵاوبوونەوەی خێراتـرە بەهۆی پێشکەوتنی ئامرازەکانی گواستنەوە و گەشت کردن ، جیهان لەگەڵ بوونی سەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بچووك بووتەوە ، و هەواڵەکان بە گەرمی دەکەوێتە بەر دیدی هەموو کەسێك لە هەر کاتێك بیەوێت و بـێ هیچ سانسۆرێك ،

ڤایرۆسی کۆرۆنـا پەتایەکی جیهانیـە و پــڕیەتی لە نهێنی و گوتەی زۆر لەسەرە و زۆر بە مەترسی ناوزەند کراوە ، ئەو کاتەی گوێ لە هەواڵەکان دەگریت یـان بەدوای بنچینەی نەخۆشیەکە و هێمایەکانی دەگەرێت وا هەست دەکەیت کە جیهان لەسەر لێـواری لـەناوچوون دایە ، و هەر کاتێ یەکێك لە نزیکمان بـپشمیت ئـەوە هەموومان دەم و دەست دەمریـن ،

هەندێك پێیان وایـە کۆرۆنـا مەترسیدارترین نەخۆشیە کە مڕۆڤایەتی پێی ئاشنا بووە ، لەکاتێك دا ڕاستیە زانستیەکان پێمان دەڵێـن کە ئینفلەوەنـزا بە ڕێـژەی 60 % زیاتـر دەبێتە هۆکاری کوشتنی مرۆڤەکان لە‌ساڵێك دا ، هەندێکی دیکەش پێیان وایە هەر کەسێك هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بیت بێ گومان گیان لەدەست دەدات ، بەڵام ڕاستیەکان دەڵێـن کە تەنهـا ڕێـژەی 2 % لە حاڵەتی گیان لەدەست دانی تۆمار کراو پەیوەندیان هەبووە بە بەرگری لەش و تەمەن و نەخـۆشی دیکە کە پێشتـر کەسەکە هەیبـووە ،

کارسات لای هەندێ هـۆز سوودبەخشە بۆ هۆزەکانی دیکە ، ئەوەتـا بە بیانۆی کۆرۆنـا هەندێ بازرگان قازانجێکی زۆریان کرد ل ڕێگای فرۆشتنی کەمامە خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە ، بەڵام ڕێگای چاکتـر ئەوەیە هەر یەك لە ئێمە دەستەکانمان پاك بشۆین و کاتی پشمیـن کلینس بەکار بهێنین و دواتـر زوو فڕێـدەین ، لە هـەمووی ناخۆشتر ئەوەیە بابەتی ئەم ڤایرۆسە کراوەتە هەڵچوونێکی ڕەگەزپەرستی ، و سیمای چینیەکان بووەتە سەرچاوەی تۆقاندن و قوتابیـە ئاسیاییەکان بوونەتە مایەی گاڵتە پێکردن و لە هەندێ کات بەر لێدانیش دەکـەون ، لە ڕاستی دا ئەوەی دەیخوێنینەوە دەربارەی ڕووداوە ڕەگەزپەرستیەکان و پێدانی زانیاری هەڵـە بۆ ترساندن و ئیفلیج کردنی ئابووری و تـۆقاندنی خەڵك زۆر لـە ڤایرۆسەکە مەترسیدارتـرە ، من نامەوێت لـە مەترسیەکانی ڤایرۆسی کـۆرۆنا کەم بکەمەوە و ناڵێـم بوونی نیـە و نابێتە هۆی گیان لە دەستدان و کەسی نە کوشتووە چونکە ئامار و ژمارەی قوربانیان درۆ ناکەن ، بەڵام کەمپینێکی تیرۆری ڕێکخراو بوونی هەیە و ئەوەی شایەنی پێکەنین و فرمێسك ڕێشتنە سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەیە لە چیـن ، ئەو ووڵاتە زەبەلاح و ئابووریەیـە کە لە توانای دا هەیە نەخۆشخانەیەك لە ماوەی تەنهـا هەفتەیەك درووست بکات ، ئەمڕۆ هەموو نیگاکان لە چینەوە دەڕوانـە جیهان و هەندێ کەس ڕایـان وایە کە ئەمریکا یەکێك بووە لە دیارترین دەرهێنەرانی فیلمە ترسناکەکەی چیـن لە گۆڕەپانی کەمپینی تۆقـاندن کە ڕێکخـرا بە مەبەستی لێدان لە ئـابووری چیـن ، و هەندێکی دیکەش پێیان وایە چیـن دەیەوێت بیسەلمێنیت کە تەنها بە ڤایرۆسێك دەتوانێـت ئابووری جیهان ئیفلیج بکات و شارەکانی جیهان بگۆڕیت بـۆ شـاری خێوەکان ،

بۆ نموونە لە لەندەن جـووڵەی خەڵك لە گەڕەکی چینی و بازاڕەکان نیمچە وەستاوە و بینینی هاوڵاتیان بە کەمامەوە زۆر تۆقێنەرە و ترسێکی ڕاستەقینە لە نێـو خەڵك بە هۆی ئەم ڤایرۆسە نەفرەتیـە بڵاوبیتەوە ، چـۆن وا نابیت و هەموو هەواڵەکان باس لـە مەترسی کۆرۆنـا و پەیوەندی بە کوشتنیان دەکات ،

ئـەمریکا یەکەم سەرکردەی ئۆکسترای دەهۆڵ لێدان بـوو بۆ ئەم پەتایـە و لە یادی چووە کە سـاڵانـە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ئینفلەوەنزا گیان لەدەست دەدەن لـە ئەمریکا زیاترە لـە 650 هەزار کەس ، و ژمارەی تووشبوان بـە ئینفلەوەنزای توند ساڵانە دەگاتە 5 ملیـۆن کەس ، و بـۆ هێورکردنەوەی ئەمریکیەکان سێلف ماگازیـن لە تویتێکی دا نوسیوێتی ” ئینفلەوەنـزا مەترسیدارترینە لەسەر ئەمریکا ” ، هەروەها ئەمە یەکەم جار نیـە پەتـایەك پلەی یەکەمی سەکۆی هەواڵەکان بەدەست بهێنیت چونکە ماوە ماوە قەیرانێکی تەندرووستی جیهانی دێتە ئاراوە وەك ئیبۆلا و ئینفلەوەنزا و سـارس و دواتـر فیلمێکی ترسناکی لێ بەرهەم دێنـن ،

بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنـا کاریگەرترین فیلمی تۆقێنەرە و بینەرەکانی بە قۆڵایی چونەتە نێـو بابەتەکە و لە هەزر و بیریان چەقیـوە ، ئەمەش وا دەکات مەترسی تووش بوون زیاتر لە ڤایرۆسەکە بمانکوژێت ، و تەنهـا ئەوەندەمان لە دەست دێت هیوا بخوازین کە کۆتایـیەکەی خۆشی بیت و ژیانی ئاسایی جارانمان بۆ بگەڕێتەوە دوور لە تـرس و دڵ ڕاوەکێ ، لە بنەڕەت دا ژیـان زۆر ئەستەمە تەنانەت بـەبـێ هەبـوونی کـۆرۆنـا بـۆیـە داواکاریـن لە خـودای گەورە بەزەیی بڕژێنتە سەر بەندەکانی ،

ڕۆژنامەنووس: جۆسلین ئیلیـا
وەرگێران : سەباح ئـاودەل
Back to top button