به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وتاری هه‌ینی و نوێژی به كۆمه‌ڵ له سلێمانی ئه‌نجام نادرێت
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاله‌تێكی هه‌لگری ڤایرۆیی كۆرۆنا له سلێمانی تۆماركرا، ئه‌مڕۆ یه‌كێك له توشبووان كه له ته‌مه‌نی 70 ساڵی دابوو گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانیش ریدهگهیهنێـت بۆ رێگری له ڤایرۆسه‌كه وتاری هەینی بۆ ماوەیەكی نادیار رادەگیرێت و سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی و مزگەوتەكانی ناوبازاڕیش دادەخرێن.
فەرەیدون حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاندووه،به هۆی ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی مزگه‌وته‌كان به جۆرێكه كه دەکرێت بە ئاسانی ڤایرۆسەکەی تێدا بگوازرێتەوە، بۆیه ده‌مانه‌وێت لە چەند کاتژمێری داهاتودا سەرجەم مزگەوتەکانی ناوبازاڕی سلێمانی دابخه‌ن.
بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ڕاشیگەیاند كه به‌نیازن نزیکەی 40 مزگەوت لە ناو بازاڕی شار سلێمانی دابخەن، چونكه خەڵکانێکی زۆر تەوالێتەکانی بەکاردێنن و ئەوەش وادەکات کارئاسانی بکات بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.