بۆ دووەم جار نوێژی هەینی تاران و هەموو پارێزگاکانی ئێران ڕاگیرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/webste-qalb-wena-12.jpg)
بەرپرسی شورای سیاسەت داڕێژی بەرێوەبردنی نوێژی هەینی ئێران ڕایگەیاند تا نیوەی مانگی کۆتایی ساڵی هەتاوی لە هەموو ناوەندی پارێزگاکانی ئێران ، بەرێوەچوونی نوێژی هەینی ڕادەگیرێت .
ئاژانسی ئیسنا لە زمان محەممەد جەواد حاجی عەلی ئەکبەری دەنووسێت ئەوە بڕیارێکی سەرتاسەرییەو، بەرێوە بردنی نوێژی هەینی نایاسایی دەبێت و کاردانەوەمان دەبێت لە ئەگەری بەرێوە بردنیدا .