گوته‌بێژی حكومه‌ت:سبەی لێژنەیەكی باڵای حكومەت تایبەت بە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێژنه‌یه‌كی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهێنا، بڕیاره‌ سبه‌ی لێژنه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی گرتنه‌ به‌ری رێو شوێن و رێككاره‌ ته‌ندروستیه‌كان كۆببێته‌وه‌.

لەوبارەیەوە د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ لیژنەی باڵای تایبەت بە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشی كرد كه‌  لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین رێكار و ئامادەكارییەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و بەدواداچونی جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەكان دەكرێت.

Back to top button