سەرۆك بارزانی: ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو ڕژێمی ناچار كرد مافەكانی گەلەكەمان بە ڕەسمی بناسێت

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی 50هەمین ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئازار پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەمڕۆ 50هەمین ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئازارە.

سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: “پەنجا ساڵ بەسەر ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا تێدەپەڕێت. ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو. خۆڕاگریی و قوربانیدانی پێشمەرگە و خەڵك، ڕژێمی ناچار كرد بۆ یەكەم جار مافەكانی گەلەكەمان بە ڕەسمی بناسێت”.

 

Back to top button