رۆژهەڵاتی کوردستان : 69 کەس بوونەتە قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ( هەنگاو ) لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 هاووڵاتی لە شارەکانی ئیلام، کەنگاوەر، سەرپێڵی زەهاو، شنۆ، ئورمیە، سونقوڕ و کولیایی و داڵاهۆ بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە .
3 کەسیان ئافرەتن و و خەڵکی شارەکانی شنۆ، سونقوڕ و سەرپێڵی زەهاو بوون
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتۆتە 69 کەس
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هاوکات باس لە نابەرپرسیارەتی ، وەزارەتی تەندروستی ئێران دەکات و دەنووسێت بەرپرسان هیچ ئامارێکی دروست نادەنە ڕاگەیاندنەکان و بەردەوامن لە شاردنەوەی ڕاستییەکان .
هەروەها بە پێی ئەو هەواڵانەی لە رۆژهەڵاتەوە گەیشتوونەتە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک ، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی بڕیاری هەمەلایەنی هاووڵاتیان رێگری دەکەن لە هاتنی مسافیر و گەشتیاران بۆ ناوشارەکانیان .
لە بەشێکی تری زانیارییەکاندا هاتووە ، حکومەتی ئێران ئاخوندەکانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەر شارە کوردەکاندا دابەش دەکات بەڵام خەڵکی ڕێگری لە هاتنیان دەکەن و کار گەیشتۆتە ئەو جێگایەی بە بەردەباران کردن ئەو مەلایانەیان راوناوە کە لە قومەوە هاتونەتە هۆتێلی شارەکانیان .