پارێزگاری هەولێر 8 بڕیاری گرینگی ڕاگەیاند

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان بەرێوە برد ، کە تەیدا 8 بڕیاری گرینگ لەمبارەوە ئاراستەی هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان کرا .
فرسەت سۆفی وێرای ئەوەی دەنگۆی کەمبوونەوەی کاڵاکانی لە ناو بازاڕدا ڕەت کردەوە گووتی بازرگانی بەردەوامە ، بەڵام بە رێوشوێنێکی توند وتوڵی تەندروستی و چاوەدێری لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا .
پاشان لە 8 خاڵدا بڕیارەکانی باس کرد کە بریتین لە
یه‌كه‌م: پرسی كه‌ره‌نتین كردن و ئه‌و كه‌سانه‌ی له رێگه یاسایی و نایاساییه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته‌وه ده‌بێت كه‌ره‌نتین بكرێن. له 1400 كه‌س زیاترن و نزیكه‌ی 500 كه‌س له كه‌ره‌نتینه‌كان ماونه‌ته‌وه.
دووه‌م: رێوشوێنی ئه‌منی و ته‌ندروستی توند له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران گیراوه‌ته به‌ر.
سێیه‌م: هه‌موو كافتریا و چایخانه‌كان و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان داده‌خرێن.
چواره‌م: هه‌موو چێشتخانه و ریستۆرانته‌كان له 14ی مانگه‌وه ته‌نیا بۆیان هه‌یه به دیلیڤه‌ری خواردن بگه‌یه‌نن.
پێنجه‌م: گۆشت فرۆش و مریشك فرۆشی كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كان داده‌خرێن، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی ره‌سمییان نه‌بێت.
شه‌شه‌م: رێوشوێنی پێویست له بازاڕی دۆلارفرۆشان دانراوه.
حه‌وته‌م: له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران و گرتووخانه و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان رێوشوێنی توند ده‌گیرێته به‌ر و پرۆسه‌ی رشاندنی شوێنه گشتییه‌كانیش به دژه ڤایرۆس به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌شته‌م: ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، داوامان له حكومه‌ت كردووه، كرێی شوێنه‌كان داشكاندنیان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌و شوێنانه زۆر زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.