به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك: هیچ حاله‌تێكی تووش بوو به كۆرۆنا له دهۆك تۆمار نه‌كراوه
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له چه‌ند په‌یجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاوكرایه‌وه كه یه‌كه‌م حاله‌تی هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له دهۆك تۆماركرا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندورستی دهۆك ئه‌و هه‌واله ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت كه هیچ حاله‌تێكی تووش بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له دهۆك تۆمار نه‌كراوه.
د. نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک له‌باره‌ی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دهۆك راگەیاند، “ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە باسی لێوە دەکرێت گوایە کەسێک لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بووە، دوورە لە راستییەوە، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لە پارێزگاکە تووشی کۆرۆنا نەبووە”.
قایمقامی قه‌زای شێخان سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و دهنگۆیهیی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه‌و رایگه‌یاند “دوای ئەوەی پزیشکێکی ھەولێر تووشی کۆرۆنا بوو، پارێزگاری ھەولێر داوای‌کرد ھەر کەسێک سەردانی ئەو پزیشکەی کردووە پەیوەندی بکات و پشکنین ئەنجام بدات، رۆژی 13-3-2020 خوارزایەکی ئەو پزیشکە کە لە کۆمپانیایەک لە شێخان کاردەکات پەیوەندی بە تەندروستیی شێخانەوە کرد وئەنجامەکەی نێگەتیڤ دەرچوو و تەندروستیشی زۆر باشە”.