پارێزگاری هەولێر هۆشداریی توند دەدات
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، “هەر هاوڵاتییەک بە پێچەوانەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ ئۆتۆمبێل بێنێتە دەرەوە و هاتووچۆ بکات، سزای یاسایی دەدرێت”.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژکەی بەوەکردووە، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکەین پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بکەن و لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، هەروەها ئۆتۆمبێل بەکارنەهێنن و هاتووچۆ نەکەن، بە پێچەوانەوە سزای یاسایی دەدرێن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی دەست بەسەر ٧ ئۆتۆمبێلدا گیراوە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لیژنەکانی تەندروستی و قایمقامییەت و بەڕێوبەرایەتی پارێزگاکان بەردەوامە لە رێنمایی خۆپارێزی و گرتنەبەری رێکاری پێویست.