بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی: رێژەی مردن لە ئێران بەهۆی کۆرۆنا، پێنج هێندەی ئەو ژمارانەن کە حکومەت رایدەگەیێنێت

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدوای چین ولاتی ئێران یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە زۆرترین تووش بووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، بەرپرسێكی باڵای رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ئەو كەسانەی لە ئێران توشی كۆرۆنا دەبن و بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانلەدەستدەدەن، پێنج ئەوەندەی ئەو ژمارەیەیە كە رادەگەیەندرێت.


ریك برێنان بەڕێوەبەری فریاكەوتنی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وتووە، من هەفتەی رابردوو سەردانی وڵاتی ئێرانم کرد، بەداخەوە دۆخەکە زۆر خراپ بوو، ئاشکراشی کرد کە  زانیارییەكان لەسەر دۆخی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران دروست نین و ئەو ژمارانەی بڵاودەكرێنەوە كەمن.

ئەو بەرپرسەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێت، لە ئێران تەنیا پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە و ئەوانەی نیشانەی كەمی پەتاكەیان هەیە پشكنینان بۆ ناكرێت.

بەڕێوەبەری فریاكەوتنی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكراشیكردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئێران توشی كۆرۆنا دەبن و بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانلەدەستدەدەن، پێنج هێندەی ئەو رێژەیەیە، كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە فەرمی رایدەگەیەنن.

Back to top button