خۆپیشانده‌رانی عێراق عه‌دنان ئه‌لزورفی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/webste-qalb-wena-50.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق، كاندیدێكی نوێی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق راسپار، له‌گه‌ڵ ئاشكرا بوونی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو عه‌دنان ئه‌لزورفی خۆپیشانده‌ران جارێكی دیكه رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به زورفی ده‌نگیان هه‌لبڕی و ره‌تیانكرده‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌ستی ده‌زگای میدیاییی خواكوڕك كه‌وتوون، خۆپیشانده‌ران دروشمی دژ به زورفیان به‌رزكردۆته‌وه و رایده‌گه‌یێنن كه پێشتر به‌رپرسیارێتی هه‌بووه بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران هۆتافی دژ به سه‌رۆك كۆماری عێراقیشان گوته‌وه كه له ژێر فشاری چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه كه‌سه‌كه‌ی دیاری كردووه.