سەرۆکی حکومەت: مووچەو شایستە داراییەکانی دەبەخشت بۆ هەڵمەتی رووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆناو هاووڵاتیانی کەم دەرامەت

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین رێککاری لەسەر ئاستی حکومەت گرتە بەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە بڕیارێکی نوێی سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا بە بەخشینی مووچەو شایستە داراییەکانی بۆ هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی  لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ لێژنەی باڵای رووبەڕوو بونەوەی کۆڕۆنا رایگەیاندووە  سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە هەڵمەتی هاوکاریکردنی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خەڵکی هەژار و کەمدرامەت بەشدارن .

هەروەها سەرۆکی حکومەت لەم چوارچێوەیەدا بڕیاریدا مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت.

 

Back to top button