ئەمریكا سەربازگەی قائیمی رادەستی هێزە ئەمنیەكانی عێراقكرد
دوای ئەو هێڕشانەی لە ماوەی رابردوو كرانە سەر بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا و بڕیاری دەركردنی هێزە بیانیەكان لە عێراق, ئەمڕۆ ئەمریكا بنكەیەكی سەربازی خۆی كە لە دوای ساڵی 2003 تێیدا جێگیربوونە رادەستی سوپای عێراق كرد.
بە پێی هەوالی میدیاكانی عێراق كە بەلگەی رادەستكردنی بنكە سەربازیەكانی رادەست كردەوە ئەمڕۆ هێزە كانی ئەمریكا لە بنكەی قائیم لە ئەنبار رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق كرد.
لەو بارەیەوە لیوا تەحیسن خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە مەراسیمێکدا هێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازی قائیم-یان رادەستی هێزەکانی عێراقی کردەوە، کە بنکەیەکی گرنگە و دەکەوێتە نزیک سنووری عێراق و سووریا.
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەوە بەڵگەیە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە داهاتوودا لە بنکەی دیکەش دەکشێنەوە و رادەستی هێزە عێراقییەکانی دەکەن وەک: بنکەی گەیارە لە نەینەوا و کەی وەن لە کەرکووک.
بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق:
– بنکەی سەربازیی بەسمایە
– بنکەی سەربازیی قائیم
– بنکەی سەربازیی گەیارە
– بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد
– بنکەی سەربازیی تاجی
– بنکەی سەربازیی هەولێر
– بنکەی سەربازیی کەی وەن
– بنکەی سەربازیی هەریر
– ئەمریکا پێنج هەزار و 200 سەربازی لە عێراق هەیە
– لە ساڵی 2014 لەسەر داوای حکومەتی عێراق هاتوون
– ئەرکیان مەشق و راهێنان پێکردنە بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق
– لەشەڕی تیرۆر هاوکاری سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن