روحانی:ھەموو ھەوڵێك دەدەین بۆ گەڕانەوەی دۆخی ئابوری

روحانی ، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرینگە چالاک بوونی پیشەیی ئابوری ئێرانە

 

حەسەن ڕوحانی سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند كە ھەموو ھەوڵێك دەدەن لە ماوەیەكی نزیك دۆخی ئابوری وڵات ببوژێننەوە.

 

روحانی نەیشاردەوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی گەورەی لە ئابوری ئێران داوە بەڵام دوو ھەفتەی دیكە فڕۆكەخانەكان دەكەنەوە و ناهێڵن  ئابوری وڵات ھەرەس بھێنێت.

 

روحانی وەك ھەمیشە ڤایرۆسەكە بە گەلەكۆمە و كاری دوژمنكارانە ناودەبات وتی كە وێڕای خۆپارێزی ، بەڵام خۆڕاگر دەبن و ناكەون.

 

ئەوە قسانەی روحانی لە کاتێکدایە کۆمەڵگای جیهانی و بە تایبەت ئەمریکا زانیارییەکانی ئێران ، چین و رووسیا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە چەواشەکاری ناو دەبن

Back to top button