ئەمریکا : تاوانبارکردنی ئەمریکا لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن خامنەیی پیلانێکی قێزە ونە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین ڕاگەیاندراوی خۆیدا تاوانبارکردنی وڵاتەکەی لە لایەن عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێرانەوە بە توندی مەحکوم کرد ، عەلی خامنەیی گوتبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوی ئەمریکایە و شێوەیەک هێرشی جنە بۆ سەر ئیران .

 

مۆرگان ئۆرتێگاس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەوە ڕایگەیاند گوتەکانی خامنەیی  ناپەرپرسانەو نادروستە .

 

خامنەیی لە گوتاری نەورۆزانەی خۆیدا کە ڕاستەوخۆ لە تیڤیەکانی ئێرانەوە بڵاو دەبۆوە ، گووتی ڤایرۆسی کۆرۆنا شێوە هێرشێکی ( جن ) ە بۆ سەر ئێران و کۆرۆناش دروستکراوی ئەمریکایە .

 

 

ئەوەی جێگای سەرنجە لە دوای دوو کاتژمێر ئەو قسانەی خامنەیی لە ماڵپەڕو ڕاگەیاندنەکانی ئێران سڕانەوە .

Back to top button