ئایەتوڵلا سیستانی :  ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێکار و دوعاونزای ئایینی چارە سەر نابێت

بەیاننامەی ئایەتوڵلا سیستانی لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا : خۆتان بە دوور بگرن لە زانستە ناعیلمی و نازانستییەکان

 

 

ئایەتوڵلا عەلی سیستانی گەورەمەرجەعی شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات .

 

سیستانی دەڵێت ، بێئەوەی خۆتان تووشی دڵەراوکێ و سترێس کەن ، ڕیکارەکانی خۆپارێزی بگرنە بەر ، گوێڕایەڵی ڕاوێژکارانی پزشکی بن و خۆتان بە دوور بگرن لەو رێکارانەی دوورن لە بۆچوونەکانی پزیشکی .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ( شەفەقنا ) سیستانی هەروەها داوا دەکات کۆرۆنا بە هاکەزایی وەرنەگرن و هەست بە مەترسییەکانی بکەن و رێنماییەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن .

 

لە کۆتاییدا دەڵێت ، تووشبووانی ڤایرسی کۆرۆنا پێویستە لە ژێر چاودێری چڕی پزشکیدا بن ، بۆیە دەبێت خەڵک خۆیان لە هەندێک پابەندی ئایینی بەدوور بگرن ، چونکە ئەو رێکارە ئایینیانە هیچ سوودێکی نابێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی تووشبوان

Back to top button