پلانی قەدەغە کردنی هاتووچۆ توندتر دەکرێت
لە دوای ڕاگەیاندی قەدەغەی هاتووچۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی پلانی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا کە دەچێتە بەرژەوەندی تەندروستی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە ، بەداخەوە وەک پێویست هەن کەسانێک هەست بە بەرپرسیارەتی ناکەن .
بەلەبەر چاوگرتنی دۆخی مەترسیداری ئیستا و بە پێی ئەو هەواڵەی بە دەست ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) کەوتووە ، ئەگەری هەیە لە پێناو پاراستنی گشتی هاووڵاتیان یاسای قەدەغەی هاتووچۆ توند تر بکرێت .
سەرچاوەی هەواڵی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک باس لەوە دەکات ، ئەگەر کەسانێک بەردەوام بەم شێوەیە یاسا شکێنی بکەن و تەندروستی هاووڵاتیان بخەنە مەترسییەوە ، ئەوا حکومەت بڕیار دەدات هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەک و کۆڵانەکانیش جێگیر بکات و نەهێڵێت کەس لە ماڵەوە بێتە دەرێ ، کە دیارە ئەویش بە پێی رێوشوێنیكی گونجاو دەبێت