وەزیری تەندروستی کۆمەڵگای سێبیرانی بە سەر کردەوە .

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆمەڵگەی سێبیرانی بەسەر کردەوە  تا لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی کەرەنتینەکراون بێت کە هەموو سێبیرانی گرتۆتەوە .

 

بەرزنجی لە لێدوانیکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئامانجی ئەو سەردانە بۆئەوەیە لە نزیکەوە گوێمان لە داخوازییەکانی دانیشتوانی سێبیران بێت و هەر خزمەتگوزاییەک پێویست بێت بۆیانی جێبەجێ بکەیین .

 

لە درێژەدا گووتی : تیمه‌كانی ته‌ندروستیمان  چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌رمانخانه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داندراوه و هەموو دەرمانێکی پێوست لە بەر دەست دایە .

 

هاوکات کە داوای لە هاووڵاتیان کرد ڕەچاوی ڕێنمەییەکانی تەندروستی بکەن ،  ئاشکرای دەکات بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان كراوه‌ و دانیشتوانی سێبیرانیش وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی جیهان تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ و شتێكی نامۆ نییه و دڵنیاشیان دەکەیین ، بە هەمووشیوەیەک لە خەمیان داین .

Back to top button