سووربوونەوەی چـاو چ پەیوەندییەکی بە تووشبوون بە ڤایرۆسی کـۆرۆنـا هـەیـە .؟

 

پەرستیارێك بەناوی تشێلسی ئێرنست کە چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنـا دەکات لە سەنتەری لایف کیری کیرکلانـد کە بووەتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەتایەکە لە واشنتۆن دووپاتی کردەوە کە نیشانەکانی سوربوونی چـاو لەوانەیە یەکێك بیت لەو هێمایانەی هۆشداری بە کەسەکە دەدات کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیـە

 

تشێلسی گوتی ئـەم هێمایەم لە هەموو تووشبوان بینی و هێمایەکە هاوشێوەی تووشبونی چـاوە بە هەستیاری بەڵام سووربوونەوەکە لە گلێنەی چاو نیە بەڵکـو لـە ڕووی دەرەوەی چـاوە و لەم بارەیەوە ئاکادیمیای ئەمریکی بۆ تەندرووستی چـاو ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو هۆشداری دا کە ڤایرۆسەکە لەوانەیە هۆیەك بیت بـۆ هۆکردنی پەردەی چاو

Back to top button