سـوپای ئسپانیا چەندین تەرمی بەسـاڵاچوان دەدۆزیتەوە لە خانـەی چاودێری کـە بەهۆی کـۆرۆناوە گیانیان سـپاردووە
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنـا لە ووڵاتی ئسپانیـا پیاوانی سـوپا کە ئەرکی پشتیوانی و هاوکاری کردن لـە خـانەی چاودێری بەساڵاچوانیان پێدرا لە چەندین شوێـن تەرمیان دۆزیەوە بۆ کەسانێك کە گیانیان سپاردووە و لە تەك کەسانی دیکە ماونەتەوە لـە هەمان ژوور
مارگریتا ڕۆبلیس وەزیری بەرگری ئسپانیا لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ کەناڵی تێلی ثینکۆ ڕایگەیاند تەرمەکان لە ژمارەیەك خانەی بەساڵاچوان دۆزرانەوە و هیچ کارمەندێك لەو شوێنانە بوونیان نەبوو و کەسانی بەساڵاچوو بێ چاودێـری ماونەتەوە و لەم بارەوە سەرچاوەیەك لە داواکاری گشتی ئسپانیا ڕایگەیاند فەرمان دراوە لێکۆڵینەوە لەو تاوانـانە بکرێت کە گومانی لێدەکرێت