د. سامان بەرزنجی : کوردستان لە قۆناغی کۆنتڕۆڵ و چارەسەرکردنی کۆرۆنا دایە

 

 

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  سەردانی قەزی دەربەندیخانی کرد .

 

سەبارەت بەو سەردانە . وەزیری تەندروستی لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی بەداخەوە رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەربەندیخان زیاترە تا ناوچەکانی تری کوردستان .

 

هاوکات  لە کاتی کۆبونەوە لە گەڵ بەرپرسانی قەزاکە گوتی ،  ئێمە لە ئێستا دا لە  قۆناغی چارەسەری و کۆنترۆل کردن داین بۆ ئەوەی رێگری لە تەشەنە کردنی ڤایرۆسەکە بکەیین،  بەڵام ئەوە کاتێک دێتە دی هاووڵاتیان پابەندی رێنمایی و ڕێکارەکانی یاسایی ئەو بوارە بن .

 

لە کۆبوونەوەکەشدا پشراستی قسەکانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردەوە کە لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بودجەیەکی تایبەت بۆ دەربەندیخان دیاری کراوە لە چوارچێوامان ەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

Back to top button