هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ربازگه‌ی K1 كشانه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتانی جیهان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌و كشاندنه‌وه‌ی راوێژكار و سه‌ربازه‌كانیان له‌ عێراقدا، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش رایگه‌یاند كه‌ له‌ عێراقدا ده‌مێنینه‌وه‌.

مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م سه‌ربازان و كارمه‌ندانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ربازگه‌ی (كه‌ی وه‌ن)ی كه‌ركووك ده‌كشێنه‌وه‌ و بنكه‌كه‌ و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانیشی راده‌ستی هێزەکانی عێراقی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی (كه‌ی وەن) له‌ كه‌ركووكیش كه‌ نزیكه‌ی 300 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی هاوپه‌یمانانی تێدایه‌ ئه‌و بنكه‌یه‌ چۆڵ ده‌كه‌ن و له‌وێ نامێنن. سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی نێو كه‌مپه‌كه‌ش كه‌ بایی نزیكه‌ی ملیۆنێك دۆلاره‌ راده‌ستی حكوومه‌تی عێراقی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی عێراق. به‌تایبه‌تی له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ چیای حه‌مرین و چیای قه‌ره‌چووغ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا. تاوه‌كو دڵنیابین له‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ داعش نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌”.

Back to top button