پاپ پشتیوانی لە داواکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ ئاگربەستێکی جیهانی

 

 

رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان پشتیوانی لە داواکاری ئانتۆنیۆ گۆتێرش ، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندەکات بۆ ئاگربەستێکی جیهانی و کۆتایی هاتن بە کێشەکان لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا .

 

رۆیتەرزلەمبارەوە دەنووسێت ، پاپ فرانسیس لە کاتی ئاسایی نزای رۆژانەی خۆیدا کە رۆژانی یەکشەممە لە ڤاتیکان بەرێوە دەچێت ، داوای لە هەموو ڵایەک کرد تا ئەو جێگەی لە دەستیان دێت خۆ بپارێزن لە دوژمنایەتی یەکتر و هەوڵ بدەن پێوەندییە دیپلۆماتیەکان بەهێز بکەن و یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە هەمووجیهاندا بڵاو کەنەوە ، بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕزگاری بێت .

Back to top button