رێکخراوی بەخشینی خوێن داوا دەکات بە هانای نەخۆشەکانەوە بچن

 

ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان لە بانگەوازێکی خێرخوازانەدا ، داوا لە هاووڵاتیان دەکات ، لە پێناو سەلامەتی و بە هاناچوونی نەخۆشانی تالاسیما و ئافرەتانی سکپڕ و تووشبووانی شێرپەنجە  خوێن ببەجشن .

 

خێرخوازان سبەی کاتژمێر ١٠ ی بەیانی دەتوانن سەردانی بانکی خوێنی هەولێر بکەن

 

دەقی بانگەوازەكەی رێكخراوی بەخشینی خوێن و ژیان:

 

ئاگاداریەك بۆ مرۆڤ دۆستانی شاری هەولێر

 

ئازیزانمان بەهۆی کەرەنتینەکردنی هاوولاتیان و قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی، نەخۆشانی تالاسیما و توشبووانی شێرپەنجە چاویان لە هیمەتی ئێوەیە.

 

لە لایەکی دیكەوە دایکانی دووگیان پێویستیان پێتانە، بۆ لەباوەشگرتنی کۆرپەکانیان، هیمەت بکەن و پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ بەخشینی بتڵێك خوێن.

 

رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی خوێن ئەرکی گواستنەوە و گەیاندنی خوێنبەخشان دەگرێتە ئەستۆ.

 

بفەرموون پەیوەندی بکەن ناو و ناونیشانتان تۆماربکەن بۆ بەیانی خوێن ببەخشن.

 

ئێمە لە چاوەڕوانی ئێوەین و پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:

 

07501443814

 

07504633856

 

یاخود سەردانی بانکی خوێنی هەولێر بکەن لە پشت نەخۆشخانەی رزگاری.

 

بۆ ئەو مەبەستەش سبەی  30/3 كاتژمێر 10:00ی سەر لە بەیانی لە بانکی خوێنی هەولێر لە پشت نەخۆشخانەی رزگاری، لقی هەولێری رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکدەخات و وردەکاری هەڵمەتەکە رادەگەینێت.

Back to top button