وەزیری تەندروستی سوپاسنامەیەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

 

د.سامان بەرزنجی لە پەیامێکدا ویرای سوپاس لە خەڵکی کوردستان کە پابەندی رێنماییەتەندروستییەکان بوون  لە پێناو پاراستنی خۆیان و بنەماڵە و وڵاتەکەیان دا ، دەنووسێت ڕێکارەکانی چۆنیەتی بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرێنی بووە ، بەڵام ئێستاش پێویستە ڕێکارەکان توند و تۆڵ تر بکرێن

 

سوپاس هاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ ئارامیتان.

سوپاس بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، تکایە با تەندروستی هاوڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرککەوتنی یەکتر کوردستانی خۆشەویست لە کارەسات دەپارێزین.

د. سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستی

29 ئازار 2020

Back to top button