خورماتوو : بە گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا ژنێک کەرەنتین دەکرێت

 

بە پێی ئەو زانیاریەی ئاراستەی دەزگای میدیایی خواکوڕک کراوە ، ژنێک لە خورماتوو بە گومانی ئەوەی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە ، کەرەنتین کراوە .

 

زانیارییەکانی گەیشتوو بە دەزگای میدیایی خواکوڕک باس لەوە دەکەن ئەو ژنە تەمەنی 41 ساڵەو لە نەخۆشخانەی خورماتوو کەرەنتین کراوە ، ژنەکە بە رەگەز تورکمانەو نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوە دیار بووە .

 

هاوکات پشکنینەکانی ڕەوانەی بەغدا کراوە و ئەگەری هەیە سبەی ئەنجامەکەی ئاشکرا بکرێت .

 

Back to top button