لە زیقار به‌هۆی شەڕی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان 2 كه‌س كوژران و 13ـی دیكه‌ش بریندار بوون

 

لە شاری زیقار لە باشوری عێراق لە ئاكامی خۆپیشاندان ڕوبەڕوبونەوە لە نێوان ھاوڵاتیان و ھێزە ئەمنیەكان ڕویدا و كوژراو برینداری لێكەوتەوە.
میدیاكان ئاماژە بە كوژرانی دوو خۆپیشاندەرو برینداربوونی ١٣ كەسی دیكە دەكەن ئەوەش دوای نیشاندانی ناڕەزایی ھاوڵاتیانی شارەكە بە ھۆی نەبونی و دەسنەكەوتنی پێویستی ڕۆژانە
ئەفسەرێكی سوپای عێراق بە میدیاكانی وتووە كە دوو كوژراوەكە یەكێكیان ھاوڵاتیەو ئەوی دیكەش ئەندامی ھێزە ئەمنیەكانە و خۆپیشاندەران داوای قوتی ڕۆژانەی خۆیان كردووەو دژی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بوون بە ھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وە

Back to top button