به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر: ده‌نگۆی بڵاو بوونەوە گاز ڕەت دەکەینەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێرلە ڕاگەیاندراوێکدا دەنگۆو هەوالێک ڕەت دەکاتەوە کە گۆیا لە 48 کاتژمێری داهاتوودا گازێک لە ناوچە بڵاو دەکرێتەوە .

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هاونشتیمانیان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی ئەو دەنگۆیەی لە سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە کە گۆیا لە 48 کاتژمێری داهاتوودا گازێک بڵاو دەکرێتەوە بۆیە قەدەغەی هاتووچۆی 48 کاتژمێری دیاری کراوە ، دوورە لە راستی و تەنیا پروپاگەندەیەکی جیهانی سۆشیال میدیایە .

 

هاوکات باس لەوە دەکات 48 کاتژمێری دیاری کراو لە لایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپاراستن و دیاریکردنی میکانیزمێکی گونجاوە لە ئەگەری بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆدا .

 

لە کۆتاییدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان تووشی دڵەراوکێ نەکەن چونکە هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە .

 

 

Back to top button