چه‌ندین ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی سه‌در روویدا
خواكوڕك
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2/1/2016 سێ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره پایته‌ختی عێراقیان هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س گیاننیان له‌ده‌ستدا و رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌یش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌كرده‌وه‌كه راگه‌یاند.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له نێو بازاڕێكی گه‌وره‌ی میللی جەنجاڵ لە گۆڕەپانی 55ی ناوچەی سەدر بە ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگری بچووک خۆی تەقاندووەتەوە، سه‌رچاوه‌كان با له كوشتنی 53 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دابێت.
دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیكه له دوو نەخۆشخانەی بەغدا روویاندا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەی کیندی لە ناوەڕاستی بەغدا تەقیوەتەوە، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان، ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بۆمبڕێژكراویش نزیك نەخۆشخانەی جەوادیری كردووەتەوە ئامانج.
به‌هۆی ئه‌م سێ ته‌قینه‌وه زیاتر له 70 كه‌س كوژراوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌سه‌دریش یه‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ به‌تووندی هێرشی كرده سه‌ر مالكی كه ئێستا به‌سه‌ردانێكی نهێنی له ئێرانه.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه له‌كاتێكدایه له ئێستادا مالكی به‌سه‌ردانێكی نهێنی له ئێرانه بۆ تاوتوێ كردنی پرسی به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگی سوریا و قسه‌كردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، وه‌ك له میدیاكانی نزیك له‌مالكی بڵاوكراوه‌ته‌وه.