ئەو مەلایەی خەڵکی کوردستانی تووشی دڵەڕاوکێ کرد دەستگیر کرا

 

بە پێی ئەو هەواڵەی بە دە ست ” دەزگای میدیایی خوکوڕک ” کەتووە ئەو مەلایەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بانگەشەی ڕشاندنی گازی سارینی دەکرد فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە .

 

ئەو مەلایە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە لایڤێکدا باسی لە رشانی گازی سارین دەکرد، کە گۆیا هێزەکانی ئەمریکی لە ماوەی ئەو 48 کاتژمێرەی کە لە هەرێمی کوردستان یاسای قەدەغەی چڕ ڕاگەیاندراوە ، بڵاوی دەکەنەوە لەسەر عێراق و ئێران”.

 

هاوکات بانگەشەی شەڕێکی بایۆلۆجی دەكردوو و بانگەشەی كۆتایی ژیانی دەكرد لە عێراق و ئێران.

Back to top button