میدیاکانی سەر بە ” پەکەکە” گیان لە دەستدانی یەک لە سەرکردەکانیان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ میدیاکانی سەربە ” پارتی کرێکارانی کوردستان ” پەکەکە ، لە دوای ماوەیەکی زۆر ، کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی خۆیان ڕاگەیاند .

 

میدیاکانی پەکەکە ئەمڕۆ کوژرانی ( موسلح ئیکە ) ناسراو بە ( تێکۆشەر گەڤەر) ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی هەپەگەیان ڕاگەیاند ، لە کاتێکدا کە ناو براو لە 20 ی ئابی 2019 لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیا لە قەندیل گیانی لە دەست دابوو.

 

تێکۆشەر گەڤەر یەک لەو فەرماندانەبوو لە کاتی هێرشی هێزەکانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر کەمپی مەخمور رۆڵێکی بەرچاوو ئازایەنی هەبوو ، بەجۆرێک کە  هێزەکانی داعش ناچار بوون لە ئاست بەرگری ئەو فەرماندەیەدا لە زۆر شوێندا پاشەکشێ بکەن .

 

جێگەی ئاماژە لە دوای تۆمار کردنی ئەم خۆڕاگرییە ،سەرۆک بارزانی سوپاسی لە خۆبردوویی و ئازایەتی ( تێکۆشەر گەڤەر ) ی کرد کە توانیویەتی کەمپی مەخمور بپارێزێت .

Back to top button