سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ چاوەدێری دوایین پێشهات و پلانەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەکات
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاگاداری تەواو لە وردەکاری پلانەکانی بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو کوردستان له په‌يوه‌نديى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ وه‌زيرانى ناوخۆ و ته‌ندروستى، پارێزگارانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتيارانى هه‌ردوو ئيدارى گه‌رميان و ڕاپه‌ڕين تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ئەو بوارەی کرد .
هاوکات لەگەڵ پێشنیار و رێنماییەکان و زانیاری وەرگرتن لە سەر کەم و کوڕییەکانی سەراسەری ، چۆنیەتی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانیش خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە .
وێڕای دەستخۆشی لە هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستى سپاسی پارێزگا و ئيداره‌كان و يه‌كه كارگێڕييه‌كان و پزيشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پێشمه‌رگه و ئاسايش و ته‌واوى هێزه‌كانى ناوخۆ و كارمه‌ندانى ده‌روازه سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان کرد کە بە لەخۆبردوویی تەواوەوە لەو ماوەدا کاریان کردووە .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکات سوپاسی هاووڵاتیان هەرێمی کوردستان دەکات بۆ خۆڕاگری و ڕەچاو کردنی ڕێنماییەکان و هیوا خوازە بە هاوکاری هەمە لایەنە لەم دۆخە ڕزگارمان بێت .