گۆترێش هۆشداری دەدات لە ئەگەری هێرشی ڤایرۆسی وەک چەکێکی تیرۆریستی

 

 

ئانتۆنیۆ گۆترێش ، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا لە بارەی ٨ مەترسی جیهانی لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداری دا و گووتی ڕەنگە لەداهاتوودا تیرۆریستان بیانەوێت کردەوەی تیرۆریستی ڤایرۆسی ئەنجام بدەن .

 

ئەنجوومەنی ئاسایش کە تا ئێستاش بێدەنگی لە بارەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵبژاردبوو بۆ یەکەم جار درەنگانی شەوێ پێنجشەممە لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا کۆبوونەوەی خۆی بەرێوە برد ، ئەو پێشنیارەش لە لایەن ئاڵمانیاوە کرابوو کە لە ئیستادا وەک ئەندامی نافەرمی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش چالاکی دەکات .

 

لەو ڤیدیۆکۆنفرانسەدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی بەردەوامی و تەشەنە کردنی ئەو ڤایرۆسە مەترسییەکی بەهێزە بۆ سەر مرۆڤایەتی .

 

ئەو گووتی کۆرۆنا بۆتە هۆکاری نیگەرانی دانیشتووانی گۆی زەوی بەڵام ٨ مەترسی سەرەکی لە ئارادایە .

 

یەک لە هەرە مەترسییەکان هێرشی تیرۆریستانە بە چەکی  بیۆلۆژیکی  لە شێوە ڤایرۆسێکی وەک کۆڤید ١٩

 

مەترسییەکەش لێرەدا ئیتر لای هەمووان روونە جیهان لە کاتی ئاوادا دەستەوەستانەو توانای ئەوەی نییە زوو کاردانەوەی بێت بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی

Back to top button