داعش رووبەڕووی سوپای عێراق بوەتەوە زیانێکی زۆری پێگەیاندووە

دوای ئەوەی لەكاتژمێر ۱:٠٠ـی نیوهرۆی ئهمرۆ، لەنزیکـ گوندی (غێدە)ـی سنوری قەزای داقوق چەکدارانی داعش ٤ سهربازی ههواڵیگری عێراقیان رفاند هێزە عێراقیەکان بەدوای رفێندراواندا ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک لە کاتی ئۆپراسیۆنی ناوچەکە داعش رووبەرڕووی هێزە عێراقیەکان بووەتەوە، لە ئاکامدا سەبازێک کوژرا.
سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکورک ئاشکراشی کردووە کەچهكدارانی داعش لهنزیکـ گوندی (عەرەب کۆیی) روبهروویان بوونەوە، تائێستا سەربازێکی فەوجی ۱ـی لیوای ٤۵ـی فرقەی ۱۱ـی سوپای عێڕاق بەناوی (سادق عەدنان حسێن/لەدایکـ بووی ۱۹۹۲) کوژرا، وژمارەیەکـ چەکداری دیکە برینداربوون وبرینی هەندێکیان قورسە.
گوتیشی تا ئێستادا ڕوبەڕووبونەوە بەردەوامە وچارەنوسی ٤ دیلەکەش دیار نیە