بەریتانیا بەفەرمی مۆڵەتی کار کردنی دایە دەزگای خێرخوازی بارزانی

 

کۆمیسیۆنی رێکخراوە خێرخوازییەکانی بەریتانیا بە فەرمی مۆڵەتی دایە دەزگای خێر خوازی بارزانی بۆ کارکردن و گەیاندنی یارمەتییەکانی .

 

لە راگەیاندراوێکدا لەمبارەوە دەزگای خێرخوازی ئاشکرای دەکات شێوازی کارکردنی ئەو دەزگایە لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و گرفت بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان و بەبێ جیاکاری لە نێوان “نەتەوە، ئاین و ئایدیای سیاسی” بوو بە هۆکاری ئەوەی ببێتە جێگەی تێڕامانی رێکخراو و ناوەندە جیھانیەکان. هەر بۆیەش لە نوێترین دەستکەوتدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنی لەلایەن کۆمیسیۆنی رێکخراوە خێرخوازییەکانی بەریتانیاوە پێدارا .

.

هاوکات دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژە بە وە دەکات ، ھەوڵدەدات خزمەتی زیاتر بە ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بکات. لە ھەمانکاتیشدا لە رێگەی پاڵپشتی و ھاوکاریی کوردانی تاراوگەوە دەتوانێت لە ھەموو شار و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و جیھان خزمەتی زیاتر و باشتر بە کوردستانییان بگەیەنێت .

.

لە درێژەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی دووپاتی دەکاتەوە بە وەرگرتنی مۆڵەت لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەندامێتیی لە رێکخراوی “ECOSOC”ـی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، خزمەتی زیاتر بە ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێی ھەرێمی کوردستان و دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەگشتی دەکات و لە هیچ هەولێک درێغی ناکات .

 

Back to top button