کونسولی گشتی ئەمریکا پرسەی خۆی ئاراستەی وەزیری پێشمەرگە دەکات

ستيف ڤه‌يگن كونسوڵی گشتیئەمریکا لە هەولێر ، بە بۆنەی شه‌هیدبوونی هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ی لیوای 5ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدان “سورکێو حەمە رەشید و ئیسماعیل فارس رەسوڵ”، كه‌ له‌له‌ سنووری كوڵه‌جۆی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌ ده‌ستی پشماوەکانی   تیرۆریستانی داعش شه‌هید بوون پرسەنامەیەک ئاراستەی وەزیری پێشمەرگە دەکات .

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

به‌ڕێز شۆڕش ئیسماعیل – وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – هه‌ولێر – عێراق

به‌ڕێز شۆڕش ئیسماعیل

زۆر دڵته‌نگ بووم به‌ بیستنی هه‌واڵی شه‌هید بوونی دوو پێشمه‌رگه‌ له‌ كوڵه‌جۆ.

تكایه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان قبوڵ بكه‌ن، بیرو دوعای كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه‌ له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا.

دڵسۆزتان

ستیڤ  ڤه‌یگن – كونسوڵی گشتی

Back to top button