له ڕۆژههڵاتی كوردستان چوار هاووڵاتی بههۆی ههژارییهوه كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتی له ڕۆژههڵاتی كوردستان کە یەکێکیان ژن بووە بە هۆی هەژارییەوە لە چەند شاری کوردستاندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، دوێنێ چوارشهممه 15ی نیسانی 2020، هاوڵاتییەکی ئیلامی بە ناوی ئومید ئیمانی، تەمەن 33 ساڵ، بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و لە نامەیەکدا هۆی خۆکوشتنەکەی بە هەژاری و بێکاری لە قەڵەم داوە.
لە لایەکی دیکەوە، رۆژی سێشەممە 14ی نیسان، ژنێکی کرماشانی بە ناوی زیبا خاوەری، تەمەن 43 ساڵ و دایکی سێ منداڵ، بە هۆی هەژاری و لە رێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها رۆژی شەممە 11ی نیسان، هاوڵاتییەکی 51 ساڵە بە ناوی مەلەک محەممەد باقری، دانیشتووی گەڕەکی فەرجەی شاری سنە، بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ههنگاو ئاماژهشیداوه، هەر ئەو رۆژە لاوێکی 30 ساڵە بە ناوی حەمید ئیبراهیمی، خەڵکی دێهلۆرانی ئیلام، بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.