گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه باكوری كوردستان و توركیایه

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ره‌یه‌كه له چه‌كدارانی په‌كه‌كه و گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به یه‌كێتی له ناوچه‌یی زینی وه‌رتێی كێشه‌یان بۆ هێزێكی لیوای حه‌وتی پیاده‌ی سۆرانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروستكرد كه بۆ رێگری له به‌قاچاغ بردنی هاووڵاتیان له نێوان ئیداره‌ی راپه‌ڕین و قه‌زای سۆران له لایه‌ن یه‌كێتی و په‌كه‌كه ده‌كران هێزێكی له‌وێ جێگر كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروست كردنی گرژی له نێوان پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كێتی و په‌كه‌كه. گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه مەیدانی خەباتی پەکەکە تورکیایە.
رێبوار حەمەد، گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە، رایگه‌یاندووه “دەبوو پەکەکە هەست بە هەستیاریی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن و بەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەن”.
گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی گوتیشی، پەکەکە “ئەگەر نەبنە بەشێک لە چارەسەری، نابێت ببنە بەشێک لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و قوڵکردنەوەی کێشەکان”.