40 وڵات به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سكالا دژی وڵاتی چین تۆمارده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و سه‌دان سه‌دان هه‌زاركه‌یس گیانیان له‌ده‌ستدا و تا دێت ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ده‌كات، له‌ به‌رامبه‌ردا 40 وڵات له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵایی یاسایی له‌سه‌ر چین تۆمار بكه‌ن.

میدیاكانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌  پارێزەر لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەتۆمەتی هۆكاربون بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەشەنەكردنی بە جیهاندا سكاڵای یاساییان لەسەر چین تۆماركرد، داوای قه‌ره‌بوو له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌
سكاڵا له‌ لایه‌ن 40 دەوڵەتی جیهان دژ به‌ وڵاتی سین تۆمار ده‌كرێت تێیدا داوای چەندین تریلیۆن دۆلار دەكەن وەك قەرەبوی زیانەكانیان، هەروەها گروپی Berman Law كە كۆمپانیایەكی پارێزەرییە لە شاری میامی ئەمریكا سكاڵاكەیان لە لای دادگای ویلایەتی فلۆریدا بەرزكردوەتەوە، كە تێیدا چین بە پشتگوێخستن و هۆكار بۆ بڵاوبونەوەی كۆرۆنا تۆمەتباركراوە.

لەلایەكی دیكەوە ناوەندی “شورات هدین” كە ناوەندێكی یاسایی ئیسرائیلە و نوێنەرایەتی سەرجەم قوربانیانی تیرۆر لە جیهاندا دەكات، سكاڵای یاسایی لەسەر چین تۆماركردوە و بەهۆكار بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمەتباری كردوە.

 

Back to top button