ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ ده‌كرێت

خواكوڕك

بڕیاره‌ سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ به‌شێك له‌مامۆستانی مانگرتوو لەبەردەم مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی خۆپیشاندان بكەن، و تیایدا چه‌ند دروشمێكی سوپاسگوزاری بۆ پشگیری كردنیان له‌ بایكۆت و پرۆسه‌ی په‌كخستنی خوێند هه‌ڵبگرن.

به‌پێی زانیاره‌یه‌كانی (خواكوڕك) خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌كاریه‌ بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه‌ بڕیاره‌ رۆژی دواتر له‌به‌رده‌م لقی 4ی پارتی له‌سلێمانی ئه‌نجام بدرێت، و مه‌ترسی لێكه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژیشی لێده‌كرێت.

كادیرێكی پارتی له‌ سلێمانی به‌ (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی رۆژی هه‌ینی بۆ ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای پارتی به‌رێكه‌وت نیه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌م رۆژه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمیه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌م رۆژه‌ له‌سه‌ر كارنین.

ئه‌و كادیره‌ی پارتی پێیوایه‌، خۆپیشاندانی سبه‌ی به‌رده‌م مه‌كۆی گۆڕان وه‌كو كۆكردنه‌وه‌ی هێز وایه‌ تاوه‌كو رۆژی دواتر به‌ ژماره‌كی زیاتر و گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی له‌به‌رده‌م لقی 4ی پارتی بكه‌ن.

پێشبینی ده‌كرێت له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی به‌رده‌م لقی 4ی پارتی، جارێكیتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مێرمنداڵ و ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی بۆ دروست كردنی ئاژاوه‌ و شه‌ڕ و پێكچوون به‌كاربهێنێت، وه‌كو له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامی داوه‌.

Back to top button