وه‌زاره‌تی كاره‌با: دۆخی كاره‌با ئاسایی بووه‌وه رۆژانه 21 كاتژمێر كاره‌با به هاووڵاتیان ده‌درێت
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دوێنێ رایگه‌یاند به هۆی كاركردن له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه، وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند كه دۆخی كاره‌با ئاسایی بووه‌ته‌وه، خۆش به‌ختان پێش ماوه‌ی دیاری كرا‌و كاره‌كان ته‌واو بوون.
لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی كارەبا “سوپاسی ستاف و كارمەندانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و فەرمانبەرانی ئیشكگردەكات لە وێستگەكان و فەرمانگەكانی چاككردنەوەی كارەبا كە لە رۆژانی قەدەخەكردنی هاتووچۆ لە 20 كاژێری رابردوودا لەئەركدا بوون بۆ ئەوەی سیستەمی كارەبا بەشێوەیەكی رێك‌وپێك بەڕێوەببەن و رێگە نەدەن هیچ گرفت و كوژانەوەیەكی گشتی رووبدات”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی کارەبا، سوپاسی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كارمەندانی دانەغاز دەكات كە “بەر لەماوەی دیاریكراو توانیان هەموو كارەكانی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر ئەنجام بكەن و دۆخەكە ئاسایی بێتەوە مئێستا رۆژانە 21 کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاونیشتمانیان”.