نیویۆرك: سكالای یاسای دژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و چین تۆمار ده‌كه‌ن

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكا زۆرترین تووش بوون و گیان له‌ ده‌ستدانی به‌ هۆی كۆرۆنا تێدا تۆمار كرا، ئه‌مڕۆ دانیشتوانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ به‌ تۆمه‌تی خه‌مساردی سكالایی یاساییان دژ به‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تۆمار كرد.
كه‌نالی ڤۆكس نیوزی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دانیشتوانی شاری نیویۆرك لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردوە، ئەو سكاڵا بە كۆمەڵە دژی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی ئەو زیانە گەورەیەیە، كە بەر سكاڵاكاران كەوتوە، چونكە بەهۆی خەمساردییەوە، رێكخراوەكە لەكاتێكی پێویستدا هەم بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە و هەم حاڵەتی لەناكاوی تەندروستی گشتیی نێودەوڵەتی رانەگەیاند.
كه‌ناله‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ رێكخراوی تەندروستی جیهانی وەڵام و دەستپێشخەری نەبوو بۆ ئاشكراكردنی ڤایرۆسەكە و بەشداربوو لە شاردنەوەی بڵاوبونەوەی لە شاری ووهان لە كەرتی هوبی چین، ئەوەش بوەهۆی بڵاوبونەوەی پەتاكە لە جیهان و ئەمریكا و شاری نیویۆركیش.

ماوەی چەند هەفتەیەكە بەردەوام ئاراستەكردنی تۆمەتەكان بۆ چین و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی زیاتر دەبن و لە چەندین لاوە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە و داوای قەرەبوی قوربانیەكان دەكرێت، چین بە هۆكاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە و رێكخراوی تەندروستیی جیهانیش بە شاردنەوە و پشتگیركردنی پەكین تۆمەتباردەكرێت.

Back to top button