ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە ڕاگیرا

 

میدیا فەرمییەکانی عێراق بە خستنە رووی بەڵگەنامە وەک نووسراوی فەرمی ئەمیندارێتی وەزیرانی عێراق ، ڕایانگەیاند ، بەغدا هەناردەی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کودستانی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت .

 

وەک لە نووسراوەکەدەردەکەوێت هۆکاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی هەرێم پابەندی ڕادەستکردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت نەبووە بە بەغدا .

 

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی شاندی دانووستانکارەوە لە گەڵ بەغدا ، چەندین جار دووپاتیان کردۆتەوە ، ئەگەر بەغدا بە ردەوام بێت لە هەناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان ، ئەوان لاریان نابێت لە ڕادەستکردنی ئەو بڕەنەوتەی لە سەری ڕێکەوتوون .

Back to top button