ئەمریکا و ئیسرائیل پشتیوانی لە بڕیاری ئاڵمانیا دەکەن بۆ ڕێگری کردن لە چالاکیەکانی حزبوڵلا

 

نوێنەری ئەمریکا لە بەرلین  و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پشتیوانی لەو بڕیارەی ئاڵمانیا دەکەن بۆ رێگری کردن لە چالاکیەکانی حزبوڵلا .

 

ئەوان لەو باوەڕەدان ئەم هەڵویستەی ئاڵمانیا دەبێتە ڕێڕەوێکی چاولێکەری بۆ بڕیاری وڵاتانی تری ئەورووپایی لە دژی حزبوڵلای لوبنان .

 

ریچارد گێرنێل گووتی ئەو بڕیارەی ئاڵمانیا ئاماژەیە بەوەی ئەرووپا دەیەوێت هەرەشەکانی تیرۆریستی کەم کاتەوە .

 

نوێنەری ئەمریکا دەڵێت ئێمە نابێت ئیزنی ئەوە بدەیین هێزەکانی حزبوڵلا ئەورووپا وەک سەنگەرێکی نهێنی خۆیان بە کار بێنن و پشتیوانی لە تیرۆریستان لە سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەراست بکەن

Back to top button