ئەمریکا : فڕۆکەوانی ماهان ئەیر کۆمپانییەکی پاڵپشتیکەری تیرۆریستانە

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەلێت: کۆمپانی فڕۆکەوانی ماهان ئەیر ، ڕاستەوخۆ بۆبەرژەوەندی ئامانجە تیرۆریستییەکان کار دەکات و پێویستە وڵاتانی جیهان ئاسمانی خۆیان بە رووی ماهان ئەیردا دابخەن .

 

پۆمپیۆ هەروەها ڕادەگەیەنێت فڕۆکەوانی ماهان سەربە شاخەکانی نهێنی و باڵی ئابووری سوپای پاسدارنی ئێرانە و ڕاستەوخۆ کۆمپانیەکی تیرۆریستییە .

 

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات ماهان لەچەند رۆژی ڕابردوودا چەندان گەشتی جێگەی گومانی بۆ ڤەنزوێلا ئەنجام داوە و هر ئەو کۆمپانییەش هۆکاری گوازتنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە چینەوە بۆ ئێران

Back to top button