گوتەبێژی حکومەت روونکردنەوەیەک لە بارەی چەواشەکاری چەند کەناڵ و پەیجێک بڵاودەکاتەوە

 

دوای ئەوەی چەند پەیج و کەنالێک هەوالی چەواشەکارانەیان بە ناوی گوتەبێژی حکومەت بڵاوکردەوە، گوتەبێژی حکومەت روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند داوای یاسایی تۆماردەکەن

جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەت دەڵێت، بە مافی خۆمان دەزانین سكاڵا لە دژی ھەر كەس و كەناڵێك تۆمار بكەین كە بە ئەنقەست و لە رووی نەفس نزمییەوە ھەوڵی بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی دەدەن.

داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكات، بۆ زانین و بەدواداچوونی ھەر لێدوان و ھەواڵێكی فەرمیی حكومەت و گوتەبێژ و بەرپرسانی پەیوەندیداری حكومەت سەردانی ماڵپەر و پەیج و كەناڵە فەرمییەكانی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بكەن.

پێشتر لێدوانێک بە ناوی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارە دابەشکردنی مووچە و دابینکردنی بڕە پارەیەکی دیاریکراوە بڵاوکرابووەوە کە حکومەتی هەرێم رەتی کردووەتەوە.

Back to top button