چاودێرانی یاسایی: ئەگەر یەكڵاكردنەوەی كێشەكان لەبەردەم دادگا دژە ئازادی بێت كەواتە ئێوە حكومی قەرەقووشتان دەوێت

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی هەڵگرتنی پارێز بەندی لەسەر سۆران عومەر میدیاكانی یەكێتی و سەركردایەتی ئەو حزبە كەوتنە پەیام بڵاو كردنەوە لە ژێر ناوی گوایە هەڵگرتنی پارێز بەندی و چونی سۆران عومەر بۆ بەردەم دادگا بۆ یەكڵاكردنەوەی تۆمەتەكان دژی ئازادیە”.

چاودێرانی یاسایی لەبارەی پرۆسەی یاسایی و چونی هەموو كەس بۆ بەردەم دادگا یەكسان نیە بە لەسێدارەدان، بەڵكو یەكڵاكردنەوەی كێشەیە لە دادگا، دادگاكان ناوبژیوانی لەنێوان ناكۆكەكان دەكەن و بریاری یاسایی لەسەر دەدەن، ئەگەر ئەوە دژی ئازادی بێت، كەوایە ئەوان حكومی قەرەقوشیان دەوێت”.

هەروەها چاودێرانی یاسایی پێیان وایە یەكڵاكردنەوەی كێشەكان لە دادگا لە هەموو جیهانی مۆدێرن دا بوونی هەیە، هیچ كێشەیەكی نیە، چونكە دادگاكان بریار دەدەن، كە كێ تاوانبار و كێ بێ تاوانە، ئەگەر سۆران عومەر تاوانبار نیە، چەواشە و بوختانی نەكردووە، بۆچی دەترسن لەبەردەم دادگا.

Back to top button