رۆژئاوای کوردستان : تەنیا هەرێمی کوردستان هاوکاری ئێمەی کردووە لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا

بەرپرسانی تەندروستی لە رۆژئاوایی كوردستان ئاشكرا دەكەن كە تەنها هەرێمی كوردستان هاوكاری رۆژئاوایی كوردستانیان كردووە، كەس هاوكاری هەرێمی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر نەكردووە”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا كە كەناڵی كوردستان 24 گواستوویەتیەوە، مەنال محەمەد هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی لە رۆژئاوی كوردستان رایگەیاندووە” تا ئێستا دوو کەس لە رۆژئاوای کوردستان تووشی په‌تای کۆرۆنا بوون.

هەروەها راشی گەیاندووە كە ئەو دوو كەسە بەشێوەیەكی قاجاخ و بەمەستی بڵاو كردنەوەی كۆرۆنا هاتوونەتە رۆژئاوایی كوردستان”.

 

https://www.youtube.com/watch?time_continue=2&v=4mdCOhEu2m8&feature=emb_title

Back to top button