دەستەی وەبەرهێنان : نرخی خزمەتگوزارییەکان کەم دەکەینەوە
موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری كارگێڕی و یاسایی دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت : لە ماوەی رۆژی داهاتوودا بە لەبەر چاوگرتنی بڕیارەکانی حکومەت نرخی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لە یەکەکەنی نیشتەجێبوون پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و ڕێک دەخرێنەوە .
سەلیم هەروەها دەلێت ماوەی 15 رۆژمان داوە بە بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاكان، بۆ پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییەكانی ناو پڕۆژەكان، دەبێت ھەموو رێكبخرێت بەجۆرێك لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیاندا بێت دەنا بە پێی یاسا لێپێچینەوەیان لێدەکرێت